لە دژی کۆمپلۆی نێو دەوڵەتی کە ٢٢ ساڵ پێش ئیستا لە دژی گەلی کورد و عەبدوڵا ئۆجەلان کرا. ژنانی گەنجی تێکۆشەر و گەنجانی وڵات پارێز لە شاری سلێمانی لە ئەزمەڕ چالاکیان ئەنجام دا
بە پێشەنگی ژنانی گەنجی تێکۆشەر لە سەر ئەزمەڕ بە ئاگر نووسیان ئاپۆ، بە وتنی دروشم لە دەورەی ئاگرەکە دیاریان کرد کە ئازادی رێبەر ئاپۆ تەنها چارەسەریە بۆ هەر چوار پارچەی کوردستان و رۆژهەڵاتی ناوراست
بە دروشمی بژی سەرۆک ئاپۆ داوای خۆیان بۆ ئازادی ئۆجەلان دوپات کردەوە
هەروەها بە وتنەوەی دروشم دژ بەو داگیر کاریەی کە دەوڵەتی تورکیا لە سەر کوردستان دەیکات و دژ بە هێرشانەی کە هەری دوایی لەسەر چیای گارێ کردی، گەنجان بە وتنەوەی بژی بەرخۆدانی گارێ پیرۆز بایان لە گەلی کوردستان کرد