سیمینارەكە بە خولەكێك وەستان بۆ رێزگرتن لە گیانی شەهیدان دەستی پێكرد، پاشان ڕەحمان خدر ئەندامی گەنجانی وڵاتپارێز، لە سەر پیلانگێری ۱٥ی شوبات قسەی کرد و باسی لە خەبات و ڕۆڵی ئۆجالان کرد لە منداڵیەوە تا دەستگیرکردن و زیندانیکردنی لە ئیمراڵی و پاشان وتی: دوژمنانی گەلی کورد بە دەستگیرکردنی کەسایەتیی ئۆجالان ویستیان جارێکی تر گەلی کورد بێ هیوا بکەن لە خەبات و تێکۆشان، بەڵام ئۆجالان وەک بۆ خۆی باس دەکات، “بە دەستگیرکردن و زیندانیکردنی من نە گەلی کورد لەناو دەچێت و نە شۆڕش کۆتایی دێت
لە بەشێکی دیکەی سمینارەکەدا، باس لە فکری ڕێبەر ئاۆ کرا، بە جۆرێك لە زینداندانیشەوە توانی بە فکر و ڕامانی خۆی کەسانێک پەروەردە بکات کە ئەم شۆرشگێری ڕاستەقینەن و بۆ کۆمەڵگای ئازاد و پێکەوە ژیانی گەلان خەبات دەکەن، بۆیە گەلی کورد و دوژمنانیش، ئەم ڕاستیە دەزانن کە بە دەستگیرکردنی ڕێبەر ئاپۆ، پەکەکە و خەباتی ئاپۆچێتی نەک لەناو نەچوو، بەڵکو ڕۆژ بە ڕۆژ گەورەتر بوو
لە کۆتایی سمینارەکەدا، بانگەوازی لە تەواوی گەلی کورد و دۆستان و ئازادیخوازان کرا، بۆ ئازادیی رێبەر ئاپۆ بڕژێنە سەر شەقامەکان و بە جیهان بڵێن، گەلی کورد یەکە و داوای ئازادیی ڕێبەرەكەی دەکات