وهك كۆمیتهی ئازادیی ئۆجهلان كهمپینێك نامهناردن بۆ ئیمڕاڵی بۆ بیرمهندی رێی ئازادی بەڕێز (عهبدوڵڵا ئۆجهلان) دهستپێكرا
بۆ ئهو مهبهستهش بهم ئیمهیڵه دهتوانن كورته نامه بنێرن: ([email protected])
نامهكه به ههر زمانێك دهتوانن بنێرن، چونكه لهڕێی پارێزهرهكانهوه وهردهگێڕدرێت و دهگهیهنرێته بهڕێز عهبدوڵڵا ئۆجهلان له زیندانی ئیمڕاڵی.
نامهیهك بۆ ئیمڕاڵی بنێره و گۆشهگیریی تێكبشكێنه
“كۆمیتهی ئازادیی ئۆجهلان”
٧٤ پرۆفیسۆر لە فاکەڵتی زانستە کۆمەڵایەتی و سیاسییەکان لە زانکۆی کالەبریای ئیتاڵیا پشتگیری کەمپەینی ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانیان کرد و واژۆیان کۆکردەوە و ڕایانگەیاند، کاتی هاتووە ئۆجالان ئازاد بکرێ و دیموکراسیەتیشی لە تورکیا بچەسپێنرێت.
ئەو ٧٤ پرۆفیسۆرە پشتگیری کەمپەینەکەیان بە ناوی “کاتی ئەوە هاتووە، ئازادی بۆ ئۆجالان، ئاشتی و دادپەروەری بۆ تورکیا” دەستپێکرد و تیایدا باسیان لەوە کردووە، ڕێبەری گەلی کورد لە بەندیخانەیەکی ئەمنیی باڵا لە دوورگەی ئیمڕالی تورکیا ماوەی ٢٢ ساڵە گۆشەگیر کراوە “بەداخەوە ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان، ئەنجوومەنی ئەوروپا، دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا و کۆمیتەی پێشگیری لە ئەشکەنجە، ڕێگەیان نەدا عەبدوڵا ئۆجالان مافەکانی خۆی بەدەست بهێنێت”.
کەمپەینەکە باس لەوە دەکات، نیلسۆن ماندێلا ئەگەر بۆ ئەفریقای باشوور رەمزی نەژاد بەرپەرستی بێت، عەبدوڵا ئۆجالان-یش گرنگترین سیمبولی تێکۆشانی گەلی کوردە بۆ ئازادی، ئاڵای ئاشتییە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، گەلی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا سودیان لە ڕوانگەی ئۆجالان بینی، خاکەکەیان کردە نموونەیەکی پوختی ژیانی هاوبەشی خەڵک و ئایینەکان، ئۆجالان ڕوونی کردەوە کە دەبێت دێموکراسی دەستبەجێ، یەکسانی نێوان ڕەگەزەکان و دیالۆگ لەنێوان ئایینەکاندا بسەپێنرێت، ئێستا باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا لە دژی هێرشەکانی داعش بووەتە قەڵایەک و ڕێگری لە هەڕەشەی توندوتیژی ئاینی دەکات لە ناوچەکەدا.
دەشڵیت، بە دەستگیرکردنی ئۆجالان، گۆشەگیریی دژ بە مرۆڤایەتیی سەپێندرا، فشاری جەماوەریی لە ناوچە کوردییەکان و هێرشەکانی سەر باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریادا هەیە، بەڵام ئەوە هێرشە لە دژی دیموکراسی، “بۆیە ئێمە پشتگیری لە کەمپەینی نێودەوڵەتی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان دەکەین، ئێمە ئەمە بە هەنگاوێکی بنەڕەتی دەبینین بۆ بەهێزکردنی مافەکانی مرۆڤ و نیشاندانی پشتیوانی بۆ خەڵکی ئاشتیخواز”.
ناوی ئەو پرۆفیسۆرانەی کە پشتگیری کەمپەینی ئازادی جەستەیی عەبدوڵا ئۆجالانیان کردووە، ئەمانەن:
Bova Vincenzo,
Cersosimo Domenico,
Cimatti Felice,
Costabile Antonio,
D’Ignazio Guerino,
De Gaetano Roberto,
Ferrari Vincenzo,
Jedlowski Paolo,
Jellamo Anna,
Marini Matteo,
Parini Ercole Giap,
Raniolo Francesco,
Salomoni Antonella,
Bruno Marcello Walter,
Catalano Gilda,
Citroni Giuli,
Clementi Marco,
Corrado Alessandra,
Cuzzocrea Alfredo,
De Rose Carlo,
Dottorini Daniele,
Elia Anna,
Falcioni Daniela,
Fiorita Nicola,
Fortunato Vincenzo,
Gerbasi Giampaolo,
Giraudi Giorgio,
Librandi Fulvio,
Licursi Sabina,
Nardo Maria,
Noce Tiziana,
Pappano Danilo,
Roberti Bruno,
Rovinello Marco,
Russo Anna Margherita,
Sivini Silvia,
Vitale Annamaria,
Bartolucci Guido,
Beonio Brocchieri Vittorio,
Buscema Carmelo,
Campennì Antonino,
Canadè Alessandro,
Caputo Paolo,
Caruso Giovanni,
Cerruto Maurizio,
Commisso Giuliana,
Corradi Maria Laura,
D’Agostino Mariafrancesca,
D’Alessandro Daniele,
De Luca Roberto,
Della Corte Elisabetta,
Fagiani Maria Luisa,
Floriani Sonia,
Garreffa Franca,
Grande Teresa,
Greco Walter,
Loprieno Donatella,
Marcello Giorgio,
Nocito Walter,
Passarelli Giovanni,
Pellegrino Giuseppina,
Ponzo Michela,
Samà Antonio,
Vingelli Giovanna,
Viola Donatella,
Affuso Olimpia,
Corigliano Filippo,
Laghi Pasquale,
Maiello Angela,
Vella Gessica,
Corace Maria,
Francesca Cuda Giuseppe,
Lavia Francesco,
Rotolo Andrea.